AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٥ ١٠:٥١

شەڕ 270 ملیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە

شەڕ 270 ملیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: خەمڵاندنی سەرەتایی بە بڕی 270 ملیار دۆلار لە زیانەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە دەسەلمێنن و پێدەچێ زیاتریش بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی ڕیا نۆڤستی، بە خەمڵاندنی سەرەتایی ٢٧٠ میلیارد دۆلار لە زیانەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە وتی: ئەم ژمارەیە یەکلایی و کۆتایی نییە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لەو پرسانەی کە تیمی دانوستانکاری ئێمە بەدوایدا دەگەڕێن و لە دانوستانەکانی ئیسلام ئابادیشدا بەدواداچوونی بۆ کرا، پرسی قەرەبووکردنەوەی شەڕە.

وتیشی: بە شێوەیەکی گشتی دەبێت زیانەکان بە چەند چینێک بپشکنرێن و زیانەکانی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێستادا بە نزیکەی ٢٧٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

News ID 59234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha